سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت 5 زلهێزه‌که‌ی جیهان و ئه‌ڵمانیا به‌رنامه کارێـکیان ڕاده‌سـتی ئێران کردووه بۆ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـکی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که، به‌ڵام ده‌شڵێت چه‌ندان هه‌فته‌ی ده‌وێت به‌ر له‌وه‌ی بزانرێت ئایا ڕێکه‌وتنێـک گه‌ڵاڵه ده‌بێت یان نا.
له میانه‌ی کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی له کۆشـکی سـپی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز ئۆباما گوتی ڕێـکه‌وتن ڕێگه به ئێران ده‌دات پـێویستیـیهکانی ئاشتیـیانه‌ی وزه‌ی دابین بکات و سزاکانی پشـت شکێن به دژی ئه‌و وڵاته هه‌ڵگه‌ڕێننه‌وه.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆک گوتیشی بێ متمانه‌یه‌کی کۆن نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکا هه‌یه.
سه‌رۆک ده‌ڵێت " ڕاده‌یه‌کی به‌رچاوی سیاسی ئێران هه‌ن پـێیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسـتی دژه ئه‌مه‌ریکا داگرتووه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان لۆمه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌ر نههامهتیـیهک ده‌که‌ن، به‌ڵام ئایا ده‌توانن کۆک بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ڕێـکه‌وتنێـک بێت له به‌رژه‌وه‌ندی ئێراندایه بۆ ناوچه‌که و بۆ جیهانیش باشه، پـرسیاره‌که وه‌ڵامه‌که‌ی هه‌تا چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌زانرێت.
کۆبوونه‌وه‌ی نێوان دیپـلۆماتانی باڵای هه‌ردوو وڵات بێ ڕێکه‌وتن به کۆتایی هاتووه له کاتێـک ئێران و گروپی پـێنج له‌گه‌ڵ یه‌ک له دوا مۆڵه‌ت، واته 24 ی مانگ بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنی ناو‌کی نزیک ده‌بنه‌وه.
بڕیاره یه‌کشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپایی له عوممان کۆبـبنه‌وه.
ئێران که حاشا ده‌کات بیه‌وێت بۆمبی ناو‌کی سـازبکات و پـێی داگرتووه که پـرۆگرامی ناو‌کی بۆ مه‌به‌ستی ئاشـتیخوازانه‌یه، به‌ڵێنی داوه پـرۆگرامی پـیتاندنی یۆرانیۆمی سنوورداربکات له بری کۆتایی هاتن به سزاکان.
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی سه‌رۆک ئۆباما - ئێران