ئه‌ندامێـکی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ئه‌نکه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا به‌ر چه‌قۆ درا و به سه‌ختی بریندارکراوه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی پارته‌که‌ی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه که حکومه‌ت به‌و هێرشه تاوانبارده‌که‌ن.
کاربه‌ده‌سـتێـکی هه‌ده‌په به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی گوت ڕۆژی سێشه‌ممه له ناو باره‌گه‌ی پارته‌که‌یان له پایته‌خت به چه‌قۆ هێرش کراوه‌ته سه‌ر ئه‌حمه‌د کاراتاش و نزیکه‌ی 7 چه‌قۆی پـیاداکێشراوه که به‌ر مل و قاچی که‌وتوون و ئێسـتا له نه‌خۆشـخانه‌یه و له ژێر چاودێری ورددایه.
کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ده‌په ئۆباڵی هێرشه‌که ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حکومه‌ت، ئه‌مه‌ش له ئاکامی ئه‌و ناڕه‌زایـیانه‌ی که‌وتنه‌وه له به‌رامبه‌ر بێ ده‌نگی حکومه‌تی تورکیا له ئاسـت هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر کۆبانی.
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا سه‌رزه‌نشتی هێرشه‌که‌ی کرد و ڕه‌تی کرده‌وه حکومه‌ته‌که‌ی ده‌سـتی له هێرشه‌که‌دا هه‌بێت. گوتیشی گومانبارێـکیان ده‌سـتگیرکردووه و دانی ناوه به تاوانه‌که‌یدا.
ساڵح تۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئسته‌نبوڵ ڕاپـۆتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی ساڵح تۆران