تۆپـخانه‌ی تورکیا ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هه‌ردوو گوندی سهرهرو و ئه‌دنێ له ناوچه‌ی به‌رواری باڵای سه‌ر به شارۆچکه‌ی کانی ماسی له پارێزگای دهۆک به 3 گولـله تۆپ بۆردومان کرد.
سه‌باره‌ت به‌م بۆردومانکردنه هاوڵاتیه‌کی گوندی سهرهرو به ناوی ئه‌کره‌م سهرهروی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوت یه‌ک له گولـله تۆپه‌کان له دوری 5 مه‌تر له چه‌ند ماڵێـکی گونده‌که‌یان که‌وتووه. پاشان گولـله تۆپـێـکیان به‌ر عامودێـکی سه‌ره‌کی کاره‌بای هه‌رسێ گوندی ئوره و سهرهرو و ئه‌دنێ که‌وتووه و به‌هۆیه‌وه کاره‌بای ئه‌و سێ گونده بڕاوه.
هه‌رچه‌نده تۆپـبارانه‌که زیانی گیانی لێنه‌که‌وته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی تووشی ترس و دڵه‌ڕاوکێ کردووه.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی سه‌لام باڵایی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دهۆک له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه
Your browser doesn’t support HTML5