فه‌رمانده‌یه‌تی ناوه‌ندی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13 هێرشی ئاسمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر داعش که چواریان له کۆبانی کران.
له به‌یانـنامه‌که‌ی فه‌رمانده‌یه‌تی هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کات هێزێـک و چوار شوێنی داعش له کۆبانی لێی دراوه. ده‌شڵێت هێزه‌که به ته‌واوی له‌ناوبراوه.
له عێراقیش 9 هێرشی ئاسمانی کراون له نزیک شه‌نگال و به‌نداوی موسڵ و فه‌لـلوجه و حه‌دیسه و له ئاکامدا زیانی گه‌وره به داعش گه‌یه‌ندراوه، له‌وانه تێـکشکاندنی تانکێـکیان.