زیاتر له 150 پـێشـمه‌رگه له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه‌وه به‌ره‌و شاری کۆبانی به‌ڕێکه‌وتن.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان 80 پـێشمه‌رگه به ڕێگه‌ی زه‌مینی و 72 پـێشـمه‌رگه‌ی دیکه به ڕێگه‌ی فڕۆکه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه هه‌ڵگورد حیکمه‌ت هه‌واڵه‌که‌ی بۆ ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس پشـتڕاستکرده‌وه و گوتی به ده‌یان پـێشـمه‌رگه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمه‌وه به فڕۆکه به‌ره‌و شارێـکی تورکیا ڕه‌وانه‌کراون و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و کۆبانی به‌ڕێده‌که‌ون.
ئاژانسی فڕانس پـرێس ده‌ڵێت ڕۆژنامه‌وانان به ده‌یان ماشێنی له‌شـکریـیان بینیوه له هه‌ولێره‌وه ده‌رچوون که پـڕ له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بوون.