خوێندکارێـکی کۆبانی باس له‌ مه‌ینه‌تیـیه‌کانی خۆی ده‌کات به‌ ده‌سـتی چه‌کدارانی داعشه‌وه‌

Your browser doesn’t support HTML5

له‌ مانگی شه‌ش چه‌کدارانی داعش نزیکه‌ی 150 خوێندکاری کوردی خه‌ڵـکی شاری کۆبانیـیان ده‌سـتگیرکرد له‌و ده‌مه‌ی له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی گشـتی له‌ شاری حه‌له‌ب ده‌گه‌ڕانه‌وه‌‌. پاشان له‌م دوایـیانه‌ زۆربه‌یان ئازادکردن و ته‌نها 20 خوێندکاریان هێشـتووه‌ته‌وه‌.

به‌پـێی لێدوانی ئه‌و خوێندکارانه‌ی ئازادکراون، چه‌کدارانی داعش ئه‌شکه‌نجه‌ و ئازارێـکی ده‌روونی زۆریان داون.

سکات باب په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ سه‌رسنووری تورکیا و سوریا له‌ نزیک کۆبانی چاوی که‌وتووه‌ به‌ یه‌ک له‌و خوێندکارانه‌‌ و ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ناردووه‌. سمکۆ عه‌زیز له‌ به‌شی کوردی ئاماده‌ی کردووه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

ده‌قی ڕاپـۆرتی - خوێندکارێکی کۆبانی

Your browser doesn’t support HTML5

خوێندکارێـکی کۆبانی که‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌ بارمته‌ گیرابوو باسی مامه‌ڵه‌یان ده‌کات