بزاڤکارانی سوریا ده‌ڵێین له ئاکامی شه‌ڕ له کۆبانی له ڕۆژئاوا له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌نێوان شه‌ڕڤانانی کورد و گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش پتر له 800 که‌س کوژراون.
چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه رایگه‌یاند به‌لایه‌ن که‌م 500 چه‌کداری داعش و زیا له 300 شه‌رڤانی کورد له‌و شه‌ڕه‌دا کوژراون، ئه‌مه جگه له 550 که‌سی تره‌وه که به‌هۆی هیڕشه‌کانی فرۆکه جه‌نگێکانی به‌ڕیبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌مانگی ڕابڕدوودا کوژراون که زۆربه‌یان له گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو بهداعشهو بوون.
کۆمه‌ڵه‌ی مافه‌کان گوتی هه‌روه‌ها 21 خه‌ڵکی سیڤیل له‌میانه‌ی هیڕشه‌کانی سه‌ر زه‌مینه‌ی شه‌ڕ له کۆبانی گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌رچه‌ندێکه زۆرینه‌ی دانیشتوانی کۆبانی به‌ره‌و ئۆردوگاکانی سه‌ر سنوری تورکیاوه هه‌ڵاتوون که‌ژماره‌یان به 200 هه‌زار که‌س مه‌زه‌نه‌ده‌کرێت.