کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن چه‌کدارانی داعش گازی کلۆریان به‌کارهێنابوو له میانه‌ی پێکدادانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له باکوری به‌غدای پایته‌خت له مانگی رابردوودا. به‌کارهێنانی گازی کلۆر له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه له دژی سوپای عێراق نیگه‌رانیه‌کی نوێ دێنێته گۆڕێ بۆ پشێوی له عێراقدا.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسێکی باڵا و به‌رپرسێکی خۆجێی له شارۆچکه‌ی زلوعیه و هه‌روه‌ها به‌رپرسێکی شارۆچکه‌ی به‌له‌د ده‌ڵێن گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی مانگی نۆی ئه‌مساڵدا بۆمبی پڕ له گازی کلۆریان له دژی سه‌ربازانی عێراق به‌کار هێنابوو.
سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسه عێراقیانه ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تد پرێسیان گوت که نزیکه‌ی 40 سه‌رباز و چه‌کداری شیعه نیشانه‌ی هه‌ڵمژینی گازی کلۆریان پێوه دیاربوو، وه‌کو به زه‌حمه‌ت هه‌ناسه‌دان و هه‌روه‌ها کۆکین. ده‌شڵێن به‌خێرای له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌رکراون.