شه‌وی چوارشه‌ممه هه‌تا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه شه‌ڕێـکی توند له هه‌رسێ لای شاری کۆبانی (ڕۆژهه‌ڵات، باشور، ڕۆژئاوا) له نێوان هێزه‌کانی یه‌په‌گه و چه‌کدارانی داعش ڕوویاندا.
به‌پـێی زانیاریـیه‌کان ده‌یان چه‌کداری داعش له‌و شه‌ڕانه‌دا کوژراون و هه‌روه‌ها 3 شه‌ڕوانی کچ گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
سه‌باره‌ت به‌و شه‌ڕانه و دوایـین پـێشـهاته‌کانی ڕه‌وشه‌که، وتووێژ کراوه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له ئه‌نوه‌ر موسلیم سه‌رۆک وه‌زیری کانتۆنی کۆبانی و ئه‌حمه‌د شێخۆ هاوسه‌رۆکی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جڤاتا ته‌ڤده‌م له کۆبانی.
Your browser doesn’t support HTML5
Your browser doesn’t support HTML5