کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر شارۆچکه‌یه‌ک له باشوری سه‌نعای پایته‌خت، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی له ناوچه‌یه‌کی دیکه له شه‌ڕێـکی توندان له دژی چه‌کدارانی شیعه‌ی حوسی.
کاربه‌ده‌سـتان گوتیان چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆنترۆڵی شارۆچکه‌ی ئهلعهدینیان کردووه که له پارێزگای ئیبه و 200 کیلۆمه‌تر له باشوری سه‌نعای پایته‌خته دوره. هیچ ورده‌کاری زیاتریان نه‌دا.
جێی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌کداران هێرشیان کرده سه‌ر باره‌گای ئاسایش له‌و شارۆچکه‌یه و پاش چه‌ند کاژمێرێـک به‌ره‌و شاخه‌کان کشاونه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شه‌ڕ له نێوان حوسیـیه‌کان و چه‌کدارانی قاعیده هه‌ڵگیرسا له ناوچه‌ی ڕداع له پارێزگای به‌یزا له باشوری سه‌نعا. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان له‌و شه‌ڕه‌دا 13 چه‌کداری حوسی و 15 چه‌کداری قاعیده کوژراون.