بابان سه‌قزی: ئه‌رته‌شی عێراق نه‌ێتوانی 48 کاتژمێر خۆێ راگری به‌ڵام کۆبانی توانی
له چه‌ند رۆژی رابوردوودا شتێ زۆر له په‌ێوه‌ندی به کۆبانی و رۆژئاوای کوردستان رووی دا. کۆبانی پاش ئه‌و به‌رخۆدان و خۆراگریه، ئێستاکه به‌ره‌و کوێ ده‌روات؟
بابن سه‌قزی ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان(KNK) له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" کۆبانی توانی ئه‌و پێناسه، ئه‌و مۆره با له مێژوو، هه‌رچه‌ند ئێستاکه زمانی حاڵه به‌ڵام له پاشه رۆژدا ئه‌م رۆژانه ئه‌بێته مێژوو، ئه‌و مۆره‌ی دا له مێژوو که ئه‌گه‌ر که‌سێک و گه‌لێک بتوانێ رێکخستن بکرێ وه باوه‌ری هه‌بی و په‌روه‌رده بکرێت چ له باری فیکری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌توانی له‌به‌رده‌م هێڕشێکی ته‌نانه‌ت وه‌کو داعشیشدا که شه‌رێکی گه‌وره‌ی وه‌کو موسڵ سوپایه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌رته‌شی عێراقی تێدا بوو نه‌ێتوانی 48 کاتژمێر خۆێ راگرێ، به‌ڵام کۆبانی توانی و مرۆڤ وا لێ هات بێژی مێژوو پێش کۆبانی و دووای کۆبانی. کاک بابان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵ و نێوه‌دا له رۆژئاوا نموونه‌یه‌ک درووست بوه له خۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی که ده‌کرێ له خودی سوریا،تورکیا، عێراق و له ناو ئێرانیش کۆپی بکرێت. کاک بابان ده‌شڵێت په‌ێوه‌ندی تورکیا و داعش په‌ێوه‌ندیه‌کی زۆر قووڵتر له‌وه‌یه که به ره‌واڵه‌ت له هه‌ندێ له میدیاکان هه‌ندێ فیلم و داکیۆمینت و کیلیپ ئه‌بینرێن، واته زۆر ژێر به ژێرتر له‌وه پلانه‌کان دا ئه‌رێژرێ له ئیستامبول و له ئه‌نکارا".
Your browser doesn’t support HTML5