تورکیا شـکستی هێنا له‌وه‌ی بـبێته ئه‌ندامێـکی کاتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پاش ئه‌وه‌ی ئیسپانیا دوو هێنده‌ی ئه‌و له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌و پۆسته پـشـتیوانی لێ‌کرا.
هه‌ر یه‌ک له ئه‌نگۆلا و مالیزیا و فه‌نزوێلا و نیوزیلاند و ئیسپانیا بۆ ئه‌ندامێتی کاتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ڵبژێردران که له مانگی یه‌کی ساڵی 2015 وه هه‌تا 31 ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2016 له‌و پۆسته‌دا ده‌بن.
پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به سێ قۆناغ به‌ڕێوه‌چوو و به شێوه‌یه‌کی نهێنی به به‌شـداری نوێنه‌رانی هه‌ر 193 ئه‌ندامه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌نگۆلا ده‌نگی 190 ئه‌ندامی برده‌وه و مالیزیا 187 ده‌نگ و فه‌نزوێلا 181 ده‌نگ و نیوزیلاند 145 ده‌نگ و ئیسپانیا 132 ده‌نگ.
به‌ڵام تورکیا ته‌نها ده‌نگی 60 ئه‌ندامی به‌ده‌سـتهێنا، به‌وه‌ش نه‌یتوانی بـبێته ئه‌ندامێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش. به‌پـێی یاسای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێت هه‌ر ئهندامێـک ده‌نگی 129 وڵات به‌ده‌سـتبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بـبێته ئه‌ندامی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌هێزه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
دیپـلۆماتان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتویانه هه‌ڵوێستی گوماناوی تورکیا له به‌رامبه‌ر داعش و بێ ده‌نگی له ئاست هێرشی گه‌وره‌ی ئه‌و گروپه تێرۆرسـتیـیه بۆ سه‌ر کۆبانی هۆکاری سه‌ره‌کی بوون له‌وه‌ی وڵاتان ده‌نگی پـێ نه‌ده‌ن.
جێی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌کی زۆری کاربه‌ده‌سـتانی باڵای وڵاتان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕێـکخراوه جیهانیـیه‌کان داوایان له تورکیا کردووه کارێـک بکات بۆ ڕاگرتنی هێرشی داعش بۆ سه‌ر کۆبانی، به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا هیچ هه‌نگاوێـکی به‌و ئاڕاسته‌یه نه‌ناوه.