سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق سه‌لیم ئه‌لجبوری له دووه‌مین ڕۆژی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ شاری هه‌ولێر و دوای کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق یوسف محه‌مه‌د، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی کۆبووه‌وه.
له ڕاگهیهندراوێـکی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه که هه‌ردوو لا باسیان له قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی کوردسـتان و بڕینی موچه‌ی هه‌رێم کرد که له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه حکومه‌تی عێراق بڕیویه‌تی و سه‌لیم جبوری دووپاتی کرده‌وه که بودجه و موچه‌ی خه‌ڵک و کارمه‌ندانی حکومه‌ت شتێـک نیـیه بکرێته پـرسێـکی سیاسی.
له به‌شێـکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی به‌بیر هێنایه‌وه که ئه‌زمونه‌کانی ڕابردووی عێراق سه‌لماندویانه که مامه‌ڵه‌کردن به لۆژیـکی هێز و به‌کارهێنانی هێز شتێـکی ڕاست نیـیه و هه‌میشه شـکستی خواردووه، بۆیه ئیتر نابێت حکومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و لۆژیکه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پـێـکهاته‌کانی عێراق بکات.
نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ی خۆشی نیشـان دا که سه‌ردانی به‌غدا بکات یان له هه‌ولێر پـێشـوازی له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بکات له پـێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی عومه‌ر فه‌رهادی