کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت چه‌کدارانی داعش ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه چه‌ند سه‌د مهترێـکیان ماوه بگه‌نه شاری کۆبانی.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت ئێسـتا یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له شه‌ڕدان له دژی چه‌کدارانی داعش له دوری چه‌ند سه‌د مه‌ترێـک له باشور و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی. ده‌شڵێت له ڕۆژئاوای شاره‌که‌ش له دوری 2 بۆ 3 کیلۆمه‌تر شه‌ڕ به‌رده‌وامه و مه‌ترسی هه‌یه له هه‌ر ئانوساتێـکدا داعش خۆی به شاره‌که‌دا بکات.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات که هه‌رچه‌نده خه‌ڵـکێـکی زۆری سیڤیل هه‌ڵاتوون، به‌ڵام هێشـتا هه‌ندێـکیان ئاماده نین شاره‌که چۆڵ بکه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه زیاتر له دوو هه‌فته‌یه یه‌په‌گه به ژماره و چه‌کێـکی که‌م و بێ پـشـتیوانی هیچ ده‌وڵه‌تێـک و لایه‌نێـکی کوردی به ڕووی داعش له کۆبانی وه‌سـتاوه که به هه‌زاران چه‌کدار و ده‌یان تانک و تۆپ له سێ قۆڵه‌وه په‌لامار ده‌ده‌ن.
عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن، وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی له وتووێژێـکی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت خۆی و خێزانه‌که‌ی له شاره‌که ماونه‌ته‌وه و 2 کوڕیشی له پـێشه‌وه‌ی به‌ره‌کان شه‌ڕ ده‌که‌ن و ده‌ڵێت هه‌تا مردن شاره‌که چۆڵ ناکه‌ن.