کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ڕێوشێونهکانی چاودێریکردنی پاسه‌وانانی نێو ناوه‌نده‌کانی په‌نابه‌ران توندتر ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی باس له‌وه ده‌که‌ن پاسه‌وانانی ئه‌و ناوه‌ندانه به خراپی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا کردووه.
ده‌سه‌ڵاتداران له هه‌رێمی ڕاین- وێستفالیای باکور له ئه‌ڵمانیا هه‌فته‌ی ڕابردوو چوونه‌ته سه‌ر ناوه‌ندێـکی په‌نابه‌ران، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانێـکی خۆجێی DVD یه‌کی ده‌سـتکه‌وتووه و تیایدا نیشـان ده‌درێت ئازاری که‌سانێـک ده‌درێن که داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌که‌ن. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له دوو ناوه‌ندی دیکه‌ش باس له مامه‌ڵه‌ی خراپی په‌نابه‌ران کرا.
ڕاڵف ێگهر وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمه‌که ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ کاری پاسه‌وانی له ناوه‌نده‌کانی په‌نابه‌ران داده‌نرێن ده‌بێت له پـێشـدا له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه به ڕابردوویاندا بچنه‌وه.
به‌ڕێز ێگهر گوتیشی هه‌رچه‌نده له‌م مانگانه‌ی دوایی ژماره‌یه‌کی زۆری په‌نابه‌ر گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا و نیشته‌جێکردنیان بووه‌ته کێشه، " ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه ناده‌ین خه‌ڵکانێـک له‌تاو زوڵم و سته‌م و شه‌ڕ په‌نایان بۆ بردوون لێره به خراپی ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بکرێت."