له شارۆچکه‌ی عه‌ینکاوه‌ی شـاری هه‌ولێر و له به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق پـێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24 ی مانگی نۆ، ژماره‌یه‌ک له چالاکوانانی کۆمه‌ڵکای مه‌ده‌نی خۆپـیشـاندانێـکی هێمنانه‌یان ڕێـکخست و به‌ره‌و باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێکه‌وتن و نیگه‌رانی خۆیان له به‌رامبه‌ر ڕفاندنی ژماره‌یه‌کی زۆر له ژنان و کچانی ئێزیدی له لایه‌ن گروپی تێرۆرسـتی داعشه‌وه ده‌ربڕی و داوای هه‌وڵی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌یان کرد ڕزگارکردنیان له ده‌سـتی چه‌کدارانی ڕێـکخراوی داعش به شێوه‌یه‌کی خێرا.
له ده‌سـپـێـکی خۆپـیشـاندانه‌که عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لێدوانی سێ له چالاکوانانی به‌شـداری خۆپـیشـاندانه‌که‌ی وه‌رگرتووه.
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی عومه‌ر فه‌رهادی
خۆپـیشاندان بۆ داوای ئازادکردنی ئه‌و کچه ئێزدیـیانهی له لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێندراون