کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له هه‌ردوو شـاری که‌ربه‌لا و دیوانیـیه‌ی باشوری وڵات ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 9 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که‌ی شـاری دیوانیـیه له شه‌قامێـکی بازرگانی ناوه‌ڕاستی شاره‌که ڕوویداوه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 6 که‌س و برینداربوونی 16 که‌سی دیکه. دیوانیـیه 130 کیلۆمه‌تر خواروی به‌غدای پایته‌خته.
هه‌روه‌ها پـۆلیس گوتی ته‌قینه‌وه‌که‌ی که‌ربه‌لا له ناوه‌ڕاستی شـاره‌که بووه، له پارکێـکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیل له شه‌قامی مه‌یسه‌م ئهلتهماری. له‌وێش 3 که‌س کوژراون و 12 که‌سی دیکه برینداربوون.