موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری شیعه‌کان له عێراق به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ خۆشحاڵی خۆی به کۆتاییهاتنی سه‌رده‌می حوکمڕانی نوری مالیکی ده‌ربڕی و گوتی له پاش هه‌وڵی خێرخوازان توانرا کۆتایی به تاکڕه‌وی له ده‌سه‌ڵاتدا بهێنرێت و چیدی په‌راوێزنان و دورخستنه‌وه نامێنێت.
سه‌در ڕۆژی چوارشه‌ممه له وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا گوتیشی عێراقیـیه‌کان ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێڕهوێـکی نوێن که پـێویستی به کاری ڕژد هه‌یه بۆ کۆتاییهێنان به‌و قه‌یرانانه‌ی له مێژه‌وه وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه. پاشـان گوتی نابێت عێراق گیرۆده‌ی ده‌سـتی به گوته‌ی خۆی که‌سانی تایفی و توندڕه‌و و داگیرکهرببێت.
داوای له حکومه‌تی نوێ کرد په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێدا پته‌وبکات و جیاوازی له نێوان عێراقیـیه‌کان نه‌کات و ڕه‌وایانه حکومڕانی بکات. پاشان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرد که پـێویسته کابینه‌ی حکومه‌ت به زووترین کات پـۆسته به‌تاڵه‌کانی پـڕبکرێنهوه به تایبه‌تی بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ. هه‌روه‌ها داواشی له عێراقیـیه‌کان کرد هاوکاری حکومه‌ت بکه‌ن بۆ کۆتاییهێنان به کێشه‌کان.