سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌ب ڕۆژی یه‌کشه‌ممه داوای له وڵاتانی ئه‌ندام کرد به له‌شکر و به سیاسه‌تیش به‌ره‌نگاری چکدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ببنه‌وه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که بۆ چه‌ک هه‌ڵگرتن دژ به‌و گروپه له کاتێکدا که ڕۆژی دووشه‌ممه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێرشی نوێی کرده سه‌ر بنکه‌کانیان له ناو عێراق.
ئه‌م لێدوانه‌ی نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی هاوکاته له‌گه‌ڵ پلانی سه‌رۆک ئۆباما بۆ لێدوانێکی بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌کانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که له ئێستادا به‌شێکی فراوانی عێراق و سوریای کۆنتڕۆڵ کردووه.
واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات پشتیوانیه‌کی فراوان بکرێت بۆ هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر گروپه‌که، پاش ئه‌وه‌ی له ناوخۆی وڵات‌دا ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر بووه‌وه، زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وشه‌دا ده‌کات. له ئێستادا هێزه‌کانی ناتۆ قائیل بوون له‌سه‌ر هێرشکردنه سه‌ر چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و پشتیوانی کۆمکاری عه‌ره‌بیش ڕه‌نگه ئه‌و هاوپه‌یمانه نێونه‌توه‌ییه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما دروست بکات که چاوه‌ڕوانی ده‌کرد بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
تا ئێستا ڕوون نییه کۆمکاری عه‌ره‌ب چ هه‌نگاوێک ده‌نێت بۆ شه‌ڕی دژ به‌و گروپه.