سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی دکتۆر فواد حوسێن له میانه‌ی گفتوگۆی له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا گوتی داعش هه‌ڕه‌شه‌یه وپێویسته نه‌مێنێت. ئه‌و ده‌ڵێت پێشمه‌رگه ده‌توانێت زه‌ڕبه‌ی کوشنده له داعش بدات به‌ڵام به پشتگیری ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه و ئه‌و پشتگیرییه‌ی ئێستا هه‌یه پێویسته زیادبێت و به‌رده‌وامیش بێت. دکتۆر فواد حوسێن ده‌ڵێت سه‌رکردایه‌تی کورد خه‌ریکی تاوتوێکردنی 2 پرسه، یه‌که‌م پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی دژ داعش تاکوێ بچێت و ئه‌گه‌ر داعش له شاری موسڵ ماوه چ مانایه‌کی بۆ کورد هه‌یه و ئایا کورد ده‌توانێت بچێته ناوچه‌کانی عه‌ره‌بی؟
Your browser doesn’t support HTML5