له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نوری ئه‌لمالیکی ده‌ستی له پۆسته‌که‌ی کێشایه‌وه بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌لام هێشتاش به‌رده‌وامه له وتاره تونده‌کانی که هه‌ندێک پێیان وایه بۆ ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م عه‌بادیه تا نه‌توانێت له واده‌ی خۆیدا حکومه‌تی نوێی عێراقی پێکبهێنێت.
سروه عه‌بدولواحید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت مالیکی و ئه‌وانه‌ش که له ناو ده‌وڵه‌تی یاسا و له ناو پارتی ده‌عوه‌شدا هاوڕای مالیکین هه‌وڵه‌کانی خۆیان چڕ کردۆته‌وه تا عه‌بادی شکست بێنێت له پێکهێنانی حکومه‌ته‌که‌یدا ده‌رفه‌تێکی تر بۆ خودی مالیکی بێته ئاراوه و ده‌شڵێت به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه ته‌نها دیدی بۆچوونی مالیکی و ئه‌وانه‌ن که سه‌ر به مالیکین و له ڕاستیدا ناشتوانن هیچ شتێک بکه‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، سروه عه‌بدولواحید ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌کان له لایه‌ن سه‌ره‌ک وه‌زیره‌وه له عێراقدا که‌وتۆته سه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌کان و چۆنیه‌تی کارکردنیان بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و دیارده‌یه و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بویسترێت پرۆسه‌ی سیاسی عێراق تۆکمه بکرێت ئه‌وا پێویسته ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که ڕێگه بده‌ن په‌رله‌مان ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ببینێت له هه‌ردوو ڕوانگه‌ی چاودێریکردن و یاسادانانیشه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ سروه عه‌بدولواحید