کاربه‌ده‌سـتانی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما تاووتوێی ئۆپه‌راسیۆنێـکی مرۆیی بۆ تورکمانه شیعه‌کانی شارۆچکه‌ی ئامرلی ده‌کات، ئه‌وانه‌ی وا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌که له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه گه‌مارۆدراون.
کاربه‌ده‌سـتان ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌مه‌یان ڕاگه‌یاند و گوتیان ئه‌گه‌ربێت و بڕیار له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌که بدرێت، ئه‌وا ده‌بێته دووه‌م کاری له‌م جۆره‌ی ئه‌مه‌ریکا له عێراق له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا. جاری یه‌که‌م به هانای خه‌ڵکی گه‌مارۆدراوی سه‌ر چیای شه‌نگال چوون و ئاو و خۆراکیان به فڕۆکه گه‌یانده ئه‌و هه‌زاران ئێزدیـیهی له‌سه‌ر چیاکه مابوونه‌وه.
ئامرلی نزیکه‌ی 170 کیلۆمه‌تر له باکوری به‌غداوه دوره و مه‌زه‌نده ده‌کرێت 12 بۆ 15 هه‌زار که‌س له ئێسـتادا له‌وێ به ده‌ست که‌می ئاو و خۆراک بناڵێنن.
نیکۆلای ملادینۆڤ به‌رپـرسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌رکه‌کانی کۆمه‌ککردن له عێراق پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه داوای‌کرد به په‌له ڕێوشوێنی پـێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ ڕزگارکردنی خه‌ڵـکی لێقه‌وماوی ئامرلی.
ده‌یڤد پۆڵۆک کاربه‌ده‌سـتی پـێشـوو له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا که ئێسـتا له ئنستتیوتی واشنتن بۆ سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک کار ده‌کات، ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی ڕه‌وشه‌که پـێویستی به کاری به په‌له هه‌یه، بۆیه ڕه‌نگه له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ڕێگه‌یه‌ک به ئاڕاسته‌ی ناوچه کوردیـیهکان بۆ ئه‌و تورکمانه گه‌مارۆدراوانه بکاته‌وه.