له پاش کوژرانه‌که‌ی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکایی جه‌یمس فۆڵی، جارێکی تریش سه‌رنجی نێونه‌ته‌وه‌یی که‌وتۆته‌وه سه‌ر قه‌یرانی خوێناوی سوریا.
شه‌لال گه‌دۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیپێکردووه له عێراقدا، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا سوریاش ده‌گرێته‌وه چونکه وه‌ک ده‌ڵێت تێرۆریستانی داعش ئێستا ڕوویان کردۆته‌وه سوریا و ئیدی ئه‌مریکاش به‌ره‌ی شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی فراوانتر ده‌کات.
به‌ڕێز گه‌دۆ ده‌شڵێت کاتێک کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی ئاماده بکات بۆ لێدانی داعش له ناو سوریادا له به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له سوریا نابێت به‌ڵکو لێدانی داعش و تێرۆریستانی تریش له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی زۆری هێزه ئۆپزسیۆنه‌کان و ئاینده‌ی سوریا ده‌بێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ شه‌لال گه‌دۆ کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5