کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما کۆنگرسی ئاگادارکردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسـمانی بۆ یارمه‌تیدانی عێراق له ده‌سـتگرتنه‌وه به‌سه‌ر به‌نداوی موسڵدا.
ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه خانم که‌یتلن هه‌یدن گوته‌بێژی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م بڕیاره له‌گه‌ڵ ئامانجی سه‌رۆک ئۆباما بۆ پاراسـتنی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له عێراق یه‌ک ده‌گرێته‌وه.
له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه" په‌کـکه‌وتنی به‌نداوه‌که ڕه‌نگه ژیانی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی سیڤیل بخاته به‌ر مه‌ترسـیـیه‌وه و بـبێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی له عێراقن له‌گه‌ڵ شوێنه‌کانیان له‌و وڵاته به باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌غداشه‌وه. هه‌روه‌ها ڕێگر ده‌بێت له به‌رده‌م حکومه‌تی عێراق بۆ پـێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریـیه گرنگه‌کان بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی."
پاشان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد بۆردومانه‌کان له شێوازه‌که‌ی و ماوه‌که‌ی و قه‌باره‌که‌ی سنووردارده‌بن، وه ئه‌نجام ده‌درێن به هاوکاری له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و له‌سه‌ر داخوازی ئه‌ویش.
له کۆتایی به‌یانـنامه‌که خانم که‌یتلن هه‌یدن نووسیویه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما به‌رده‌وام ده‌بێت له ڕاوێژکردن به کۆنگرس له مه‌سه‌له‌ی عێراق و هه‌وڵه‌کانیان له دژی داعش. هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش ده‌بێت له پـێدانی زانیاری به کۆنگرس.