له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌کان و شه‌ڕه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا پرسیارگه‌لێک هاتوونه‌ته ئاراوه به‌تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به ورچهرخاندنهکان له ڕه‌وشی ئاسایشی عێراقدا.
ئه‌گه‌رچی پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌ر ئاماژه‌یه‌ک به قه‌یرانی ئاسایشی عێراق باس له شه‌ڕی ئاینزایی ولاته‌که ده‌کرا، به‌ڵام ئێستا باس له شه‌ڕی کورد و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ده‌کرێت.
له پاش ڕووداوه‌کانی موسڵ و داگیرکردنی پانتاییه‌کی به‌رفراوان له عێراقدا له‌لایه‌ن چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه، جۆرێک له گه‌شبینی هێنایه ئاراوه له‌ناو پێکهاته‌ی کوردی‌دا له عێراقدا بۆ ئه‌و ناوچه دابڕێندراوانهی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان چونه ناویه‌وه بۆ پاراستنی ئاسایش له‌و ناوچانه‌دا پاش ئه‌وه‌ی له‌شکری عێراق به‌هۆی شکسته‌کانیه‌وه له به‌رامبه‌ر داعشدا پاشه‌کشه‌یان کرد.
زانا ڕۆستایی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌م شه‌ڕه چاوه‌ڕوانکراو بوو چونکه پێشتر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ڕایگه‌یاندبوو که شه‌ڕه‌که‌یان هه‌موو به‌شه‌کانی عێراق ده‌گرێته‌وه و ده‌شڵێت کاتێک دراوسێیه‌کی خراپت هه‌بێت ئه‌وا خراپه‌ی ئه‌و دراوسێیه تۆش ده‌گرێته‌وه و داعش هه‌ناسه‌یه‌کی عروبهیشی تیادایه که ده‌یانه‌وێت ناوچه دابڕێندراوه‌کان بده‌نه‌وه به عه‌ره‌بی سوننه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز ڕۆستایی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات وه‌ک ده‌ڵێت مه‌خابن له هه‌رێمی کوردستان سه‌رجه‌م هێزه‌کان سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نین و هێشتاش هه‌رێمی کوردستان خاوه‌نی هێزێکی سه‌ربازی ڕێکخراوه‌یی نییه که له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتیمانی بوون دامه‌زرابێت و تا ئێستاش هێزه‌کان سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ زانا ڕۆستایی