په‌رله‌مانی نوێی عێراق له پـرۆسه‌یه‌کی ده‌نگداندا سه‌رۆکی نوێی خۆی هه‌ڵبژارد و ئه‌مه‌ش ڕێگه خۆش ده‌کات بۆ ده‌سـتکردن به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێی وڵات که ئه‌ویش کاندیدی گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی نێو په‌رله‌مان ڕاده‌سـپـێرێت بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ.
ڕۆژی سێشه‌ممه پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که به‌ڕێوه‌چوو به به‌شداری 273 په‌رله‌مانتار له کۆی 328 ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مان. سه‌لیم ئه‌لجبوری له لیستی هێزه نیشـتیمانیـیه‌کانی سوننه (اتحاد القوى الوطنية) توانی به ده‌نگی 194 ئه‌ندام پـۆسته‌که به‌رێته‌وه له کاتێـکدا ڕکه‌به‌ره‌که‌ی خانم شروق ئهلعهبایهچی ته‌نها ده‌نگی 19 په‌رله‌مانتاری به‌ده‌سـتهێنا. له جیاکردنه‌وه‌ی کارتی ده‌نگه‌کانیش 60 ده‌نگ پـوچه‌ڵ کرانه‌وه.
له ئێسـتادا چاوهڕواندهکرێت په‌رله‌مان جێـگری یه‌که‌می سه‌رۆکیش هه‌ڵبژێرێت. کاندیده‌کانیش بۆ ئه‌م پـۆسته بریتین له حه‌یده‌ر ئه‌لعیبادی سه‌ر به لیسـتی ده‌وڵه‌تی قانونی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له لیسـتی ئه‌حراری سه‌ر به موقته ئه‌لسه‌در.
پاشـان جێـگری دووه‌م له کورد ده‌بێت و ته‌نها یه‌ک کاندید هه‌یه که پـێده‌چێت لیسته کوردیـیهکان له‌سه‌ری ڕێـکهوتبن، ئه‌ویش ئارام شێخ ئه‌حمه‌ده له لیسـتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران.