له سه‌روبه‌ندی ئه‌و گرژیـیه‌ی له ئه‌فغانسـتان که‌وتووه‌ته‌وه له نێوان دوو کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی که هه‌ر یه‌که‌یان ئیدیعای سه‌رکه‌وتنی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات، جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی هه‌ینی داوای له ئه‌فغانیـیه‌کان کرد ئارام بـبنه‌وه.
به‌ڕێز کێری که له شه‌ودا گه‌یشـته کابولی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، له لێـدوانێـکیدا بۆ ئه‌فغانیـیه‌کان گوتی " ئه‌و ئه‌نجامه سهرهتایـیانهی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاگه‌یاندران نه به فه‌رمی پـشـتڕاستکراونهتهوه و نه کۆتاییشه، بۆیه نابێت له ئێسـتادا که‌س ئیدیعای سه‌رکه‌وتن بکات."
عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا و ئه‌شره‌ف غه‌نی هه‌ردووکیان ده‌ڵێن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی که له 14 ی مانگی شه‌ش به‌ڕێوه‌چوو سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پـێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کان ئه‌شره‌ف غه‌نی نزیکه‌ی 1 ملیۆن ده‌نگی زیاتر له عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا هێناوه، به‌ڵام عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت ساختهکاریـیهکی زۆر کراوه. بڕیاره له دوا هه‌فته‌ی مانگی حه‌وتدا ئه‌نجامی کۆتایی ڕابگه‌یه‌ندرێت.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌وا به‌رنامه‌یه‌کی دوو هه‌فته‌یی داناوه بۆ پـیاداچوونه‌وه به 3.5 ملیۆن ده‌نگ که له 8050 بنکه‌ی ده‌نگدان دراون، واته 44% ی کۆی ده‌نگه‌کان.
داوود سوڵتانزۆی گوته‌بێژی ئه‌شره‌ف غه‌نی به به‌شی ئه‌فغانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌م پـێشنیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تاووتوێـیان کردووه له‌گه‌ڵ جان کێری و پـێی قایل بووین. گوتیشی هیوادارن لایه‌نی به‌رامبه‌ریش قبوڵی بکات.
به‌ڵام فازڵ سهنگچهراکی گوته‌بێژی عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا گوتویه‌تی ئه‌م پـێشـنیاره جێی قبوڵ نیـیه و ده‌بێت پـیاداچوونه‌وه‌که فراوانتربێت.
سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانسـتان