دوو کاربه‌ده‌سـتی هه‌واڵکری پاکسـتان ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان که گومان ده‌کرێت ئه‌مه‌ریکایی بووبێت، 2 موشه‌کی گرتووه‌ته حه‌شارگه‌یه‌ک له ناوچه‌یه‌کی خێڵه‌کی پـڕ کێشه له باکوری ڕۆژئاوای وڵات و له ئاکامدا 6 چه‌کدار کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتان گوتیان هێرشه‌که ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی ده‌ت‌ته خێڵی هه‌رێمی وه‌زیرسـتانی باکور کراوه، که له‌وێ له‌شـکری پاکسـتان له مانگی ڕابردوو ده‌سـتیکرد به ئۆپه‌راسیۆنێـک له دژی چه‌کدارانی خۆجێی و بیانی ئه‌وانه‌ی ناوچه‌که بۆ جێبه‌جێـکردنی هێرشه‌کانیان به‌کارده‌هێنن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ناسـنامه‌ی کوژراوه‌کان نه‌زانراوه و کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هه‌وڵ ده‌ده‌ن زانیاری زیاتریان ده‌سـتبکه‌وێت.