کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت به‌پـێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کان ئه‌شره‌ف غه‌نی کاندید بۆ سه‌رۆکایه‌تی وڵات ده‌نگی زیاتری له ڕکه‌به‌ره‌که‌ی عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا هێناوه.
ئه‌حمه‌د یوسف نورسـتانی سه‌رۆکی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌فغانسـتان ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجامه سهرهتایـیهکهی ڕاگه‌یاند و گوتی غه‌نی به ڕێژه‌ی 56.44% ی ده‌نگی به‌ده‌سـتهێناوه و عه‌بدوڵڵا 43.56% .
به‌ڵام نورسـتانی ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ڕه‌نگه ئه‌نجامه‌کان گۆڕانی به‌سه‌ردابێت پاش یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی سـکاڵاکان.
کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ڵێن زیاتر له 8 ملیۆن له کۆی 13.5 ملیۆن که‌س به‌شداریـیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کرد.