ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که به‌شێـکی گه‌وره‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان که‌وتوونه‌ته‌وه ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق. هه‌روه‌ها ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق وتارێـکی له په‌رله‌مانی هه‌رێم پـێـشکهشکرد و تیایدا داوای له په‌رله‌مانتاران کرد کاربکه‌ن بۆ سازکردنی ڕیفراندۆم به مه‌به‌سـتی دیاریکردنی چاره‌نووسی هه‌رێمی کوردسـتان.
هێمن حه‌سه‌ن ڕۆژنامه‌وان بنکه له شـاری سلێمانی سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ی شه‌قامی کوردی له‌م باره‌یه‌وه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت خه‌ڵـکی کوردسـتان له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێم و ئێسـتا به‌وه خۆشحاڵن. ده‌شڵێت هیچ کاتێـک هێنده‌ی ئێسـتا خه‌ڵـکی پـشـتیوانیان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی نه‌کردووه.
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژی هێمن حه‌سه‌ن