مشتومڕی هه‌ر سێ پـێـکهاتهکهی عێراق له‌سه‌ر کاندیدانی پـۆسته باڵاکان به‌رده‌وامی هه‌یه و هه‌ر پـێـکهاته و به میکانیزمێـک کاندیدانی خۆی بۆ پـۆسته‌کانی جێـگر و سه‌رۆکانی په‌رله‌مان و کۆمار و وه‌زیران ده‌سـتنیشـان ده‌کات.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ هه‌ر پـۆسته و دوو کاندید له هه‌ر پـێـکهاته‌یه‌ک کێبڕکێی ناوخۆیی له‌سه‌ر ده‌کات و هه‌ر لایه‌نه به‌پـێی قورسایی خۆشی له نێو هاوپهیمانێتیـیهکهدا کاندیدی خۆی ده‌سه‌پـێنێت.
پـۆسته‌کانی شیعه له‌م حکومه‌ته‌دا بریتین له سه‌رۆک وه‌زیران و یه‌کێـک له جێگرانی و جێـگری سه‌رۆک کۆمار و هه‌روه‌ها جێـگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان. پـۆسته‌کانی لایه‌نی سوننه‌شن سه‌رۆکی په‌رله‌مان و جێـگری سه‌رۆک وه‌زیران و جێـگری سه‌رۆک کۆمار. لایه‌نی کوردیش سه‌رۆک کۆمار و جێـگری سه‌رۆک وه‌زیران و جێـگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که له‌م فایله ده‌نگیه‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی گۆران تۆفیق