دادگایه‌کی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌و سزایانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه که 28 وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌کێتی ئه‌وروپا به‌سه‌ر زانکۆیه‌کی ناوداری ئێران‌دا سه‌پاندبوویان ، به‌هۆی گوایه ده‌ستی له پـرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران‌دا هه‌بووه.
دادگای گشتی یه‌کێتی ئه‌وروپا بنکه له له‌کسمبۆرگ ئه‌و بڕیاره‌ی دا، ده‌ڵیت سڕکردنی دارایی زانکۆی ته‌کنه‌لۆژی تاران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت هاوکاری له پرۆگرامی ئه‌تۆمی تاران‌دا کردووه، ناتوانرێت پشتڕاست بکرێت چونکه یه‌کێتی ئه‌وروپا نه‌یتوانیوه به‌ڵگه‌ی ته‌واو و پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشکه‌ش بکات.
هاوکات له‌سه‌ر رۆشنایی ته‌واوی ئامانجه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر ئێران، سڕکردنی موڵک و دارایی سه‌ر زانکۆی ته‌کنه‌لۆژی تاران بۆ دوو مانگی دیکه ده‌هێڵێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌گه‌ره بخاته به‌رده‌م زانکۆی ناوبراو هه‌تاوه‌کو ده‌ستبه‌جێ ئه‌و سامانه سڕکراوه‌ی ڕانه‌کێشێت.
حکومه‌ته‌کان زۆر جار نه‌یانویستووه ده‌رئه‌نجامه‌کانی زانیاریه هه‌واڵگرییه نهێنیه‌کانی ده‌ستیان ده‌که‌وێت سه‌باره‌ت به بڕیاره‌کانی په‌یوه‌ست به گه‌مارۆکانی ئێران بده‌نه دادگاکه له به‌ر مه‌ترسی ئاشکرابوونی ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی زانیاریـیه‌کان کۆده‌که‌نه‌وه.