چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن گروپی چه‌کداری ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) کۆنترۆڵی ناوچه‌ی زیاتری کردووه له پارێزگای دێر ئه‌زوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له نزیک سـنووره‌کانی عێراقدا.
ده‌سته‌ی چاوێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند داعش ڕۆژی پـێنجشه‌ممه کۆنترۆڵی کێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌لعومه‌ری کردووه که گه‌وره‌ترین کێڵگه نه‌وتی وڵاته‌که‌یه.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپـرسی ده‌سـته‌ی چاودێری به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی گوت کێڵگه‌که پـێشـتر له ژێر ده‌سـتی جه‌بهه‌ت ئهلنوسرهدا بوو.
ده‌شڵێن چه‌کدارانی داعش به‌بێ شه‌ڕ چوونه‌ته ناو شـاری ئه‌لمه‌یادین پاش ئه‌وه‌ی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره و گروپـی دیکه‌ی ئۆپـۆزسیۆن باره‌گاکانی خۆیان له‌وێ چۆڵکردبوو. هه‌روه‌ها ئاڵاکه‌یان له شـارۆچکه‌ی (سبێخان) ی نزیک ئه‌لمه‌یادین به‌رزکردووه‌ته‌وه.
ئه‌م پـێشـهاته نوێـیانه، دوای دوو ڕۆژ هات له‌وه‌ی کۆمه‌ڵ و تاقمه جیاوازه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له شـاری بوکه‌مالی پارێزگای دێر ئه‌زور کشـانه‌وه و داعش له‌وێ شوێنی گرتنه‌وه.