سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ییش ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی بۆته‌وه به تایبه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی گه‌ڕێکی تری سه‌ره‌ک وه‌زیری ده‌یدات.
باڵیۆزی عێراق له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له وڵاته‌که‌یدا "پرۆسه‌یه‌کی سیاسی له ئارادایه، هه‌ڵبژاردن هه‌یه، مافی ده‌نگده‌ر و مافی هه‌ڵبژاردن هه‌ن که پێویسته هه‌ر هه‌موو ڕێزی لێبگرین" وه ئاماژه‌ش بوه ده‌کات که هێشتا دابڕان له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا دروست نه‌بووه و کاری به‌رده‌وامیش هه‌یه له نێوان لایه‌نه سه‌رکه‌وتووه‌کانی هه‌ڵبژاردندا بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت و دیاریکردنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی کۆماریش.

لوقمان فه‌یلی
لوقمان فه‌یلی ده‌ڵێت پێویسته ڕوانینێکی به‌رفراون هه‌بێت بۆ ته‌واوی کێشه‌کانی وڵاته‌که و پێویسته دووربینانه تر سه‌یری ڕووداوه‌کان بکرێت و ده‌شڵێت تێرۆر په‌یوه‌ندی نییه به‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی یان که‌سێکی تر سه‌ره‌ک وه‌زیر بێت و کێشه و سه‌ختیه‌کانیش زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن.
به‌ڕێز فه‌یلی ده‌شڵێت هاتنه ناوه‌وه‌ی داعش و ڕێکخراوه تێرۆرکاریه‌کانی تری سه‌ر به ئه‌لقاعده که‌لێنێکی له باری ئاسایشی وڵاته‌که‌دا هێناوه‌ته ئاراوه، وه‌ک ده‌ڵێت "به‌ڵێ سه‌ختی ڕاسته‌قینه ڕووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی سیاسی و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق ده‌بێته‌وه".
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ لوقمان فه‌یلی باڵیۆزی عێراق له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپۆرت له‌سه‌ر بنچینه‌ی لێدوانه‌کانی باڵیۆزی عێراق له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا