سه‌ردانه‌که‌ی جان کیری، وه‌زیری ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ به‌غدا پرسیارگه‌لێکی زۆری به دوای خۆیدا هێنا له‌وانه؛
ئایا ئه‌مریکا ده‌توانێت چ ڕۆڵێک له عێراقدا ببینێت بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی به‌رۆکی ئه‌م وڵاته‌ی گرتووه؟
به‌لای هه‌ندێکه‌وه سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه دره‌نگ وه‌خت بوو، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن له‌وسه‌ری تونێله‌که‌وه هیچ تروسکاییه‌ک نابینرێت بۆ هێنانه ئارای چاره‌سه‌ریه‌ک که بتوانرێت بگوترێت عێراق له له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌رباز بکات.

سه‌ردار عه‌بدوڵا
له‌لایه‌که‌ی تریشه‌وه ده‌گوترێت گردبوونه‌وه‌ی عێراقیه‌کان له‌سه‌ر یه‌ک مێزی دانوستاندن به‌بێ کاریگه‌ریه ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌کانی وڵاتانی دراوسێ و یانیش وڵاتانی تر و پێکهێنانی حکومه‌تێکی بنکه‌فراوانی ڕاسته‌قینه کێشه‌کانی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌کات و هیوایه‌ک له نێو گه‌لی عێراقدا ده‌هێنێته ئاراوه تا پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه لێوان لێوه له نه‌هامه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ری ژێر ڕکێفی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین و سه‌ختیه‌کانی پاش سه‌دام حوسه‌ین، هه‌ناسه‌یه‌کی ئاسوده‌یی بده‌ن بڵێن ئیدی وا ژیان ده‌ستپێده‌کات.
میوانی به‌رنامه:
سه‌ردار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
به‌ڵام شاراوه‌ش نییه هیچ لایه‌کی ئه‌و ڕوانینانه ناتوانن به به‌ڵگه‌ی کۆنکریتیهوه وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بده‌نه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی، کێشه‌کانی عێراق به چی و چۆنیش چاره‌سه‌ر ده‌کرێن؟ چ هه‌نگاوێک پێویسته بنرێت تا عێراقیه‌کان پێکه‌وه له‌سه‌ر یه‌ک مێزی دانوستاندن کۆببنه‌وه و کار له پێناو ئایندهی وڵاته‌که‌یان بکه‌ن؟
له نێوه‌ندی ئه‌م هه‌موو قه‌یرانانه‌دا جارێکی تریش تێرۆر به شێوازێکی نوێی هێزێکی مه‌شق پێکراوی ڕێکخراوه‌ییه‌وه دێته‌وه عێراق و ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر به‌شێکی زۆری ناوچه‌کانی عه‌ره‌بی سوننه نشیندا و ئیدی هێنده‌ی تر گومانه‌کان له نێو شه‌قامی عێراقیدا زیاد ده‌که‌ن، به تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به هه‌ستی پێکه‌وه ژیان و بڕوا به یه‌ک بوون له نێو لایه‌نه سیاسیه‌کانی سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
ئایا هه‌ر داعش و داعشیه‌کان ده‌بنه مایه‌ی دابه‌شبوونی وڵاته‌که یان فاکته‌ری تریش هه‌ن؟
یه‌کێک له پرسیاره‌کانی تریش ئه‌وه‌یه ئایا زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی سوننه هاوهه‌ڵوێستن له‌گه‌ڵ داعش و هاوپه‌یمانه‌کانی داعش؟
ئه‌وه‌ی له‌م هه‌موو ڕه‌وشه ئاڵۆز و هه‌ستیاره‌ی عێراقدا نکوڵی لێناکرێت ئه‌وه‌یه ڕووداوه‌کان زۆر به خێرایی دێن و ده‌ڕۆن و هێنده‌ی ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق چاوه‌ڕوانی ئهنجامێکن هێنده خۆیان ئاماده‌نه‌کردووه بۆ گۆڕانکاریه‌کان جا ئایا خوازراو بن یان نه‌خوازراو، واته ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی ده‌بنه ئاکامی ڕووداوه‌کان.
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان" دایه:
Your browser doesn’t support HTML5
له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: عێراق پاش سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا