له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا درامای ته‌له‌فزیۆنی و سینه‌ماش له هونه‌ری کوردی‌دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ هونه‌ری نواندن له شانۆدا نوێترن به‌ڵام هه‌ندێک وه‌های داده‌نێن هه‌نگاوی گونجاو نراون بۆ به‌ره‌وپێشبردنیان، هه‌ندێکیش له‌و بڕوایه‌دان هێشتا ئه‌م دوو هونه‌ره له قۆناغی به‌رایی هه‌وڵداندان تا بتوانن جێی خۆیان بکه‌نه‌وه.

هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مڕۆ له بواری درامای ته‌له‌فزیۆنی و سینه‌مادا کار ده‌که‌ن، هونه‌رمه‌ندانی دوێنێ و ئه‌مڕۆی شانۆن و چونه‌ته نێو ئه‌زموونی نواندن له‌به‌رده‌م کامێراکاندا.
دراما ته‌له‌فزیۆنیه‌کان زۆرن، هه‌ر یه‌که به‌شی خۆی بینه‌ریان هه‌یه، به‌ڵام ئایا ده‌شێت هه‌مویان وه‌ک کاری هونه‌ری سه‌ر و سه‌ودایان له‌گه‌ڵدا بکرێن، به شێوه‌یه‌ک بتوانرێت له‌سه‌ریان بنوسرێن و یان دیالۆگێکی هونه‌ریانه له‌سه‌ریان بێنه ئاراوه.
ئه‌و نومایشتانهی ده‌کرێن جا ئایا له دراماکاندا بن یان له فلیمه سینه‌ماییه‌کاندا چه‌ندێک توانیویانه بینه‌ر به‌لای خۆیاندا ڕاکێشن؟
هونه‌رمه‌ند ( ئاسۆ عومه‌ر سواره) یه‌کێکه له ناوه دیاره‌کانی ئێستای دراما ته‌له‌فزیۆنیه‌کان و فلیمه سینه‌ماییه‌کانیش، به‌ر له‌مانیش له شانۆدا به ئه‌ستێره گه‌شه‌یه‌کی ئه‌و هونه‌ره ناودێر ده‌کرا.

هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م هونهرمهندهماندا یه‌کمان ناسی واته له ناوه‌ڕاستی ساڵانی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه، به‌رده‌وام هه‌ڵگری خه‌می شانۆ بووه، سه‌رسامێکی گه‌وره بووه به هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان وه‌ک ئه‌حمه‌د سالار و ڕه‌وان شاد سمکۆ عه‌زیز، به ستایشه‌وه باسی له ڕۆڵی عومه‌ری عه‌لی ئه‌مین ده‌کرد و هه‌میشه‌ش ده‌چووه بینینی نومایشته شانۆییه‌کان و ڕا و سه‌رنجی خۆی هه‌بووه له‌سه‌ریان، گه‌وره و بچوکی و ناسراوی و نه‌ناسراوی تیپه شانۆییه‌کان شتێک نه‌بووه گرنگ بن به‌لایه‌وه.
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی تری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان ئه‌وه بووه هه‌رگیز ڕۆڵی هیچ که‌سایه‌تیه‌کی نه‌بینیوه له نومایشته شانۆییه‌کاندا ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێکیش هه‌ستی به‌وه بکردایه که ناتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ریدا.
ئاسۆ جار جاره چیرۆکیشی ده‌نوسی، به‌ڵام زۆر ده‌مێکه چیرۆکی نوێیم نه بینیوه.
ناکرێت نکوڵی له گرنگی دراما بکرێت وه‌ک ژانرێکی هونه‌ری و پێم وایه له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که ژینگه‌یه‌ی تیایدا گه‌شه ده‌کات، پرسیار بێنێته ئاراوه له‌سه‌ر ئه‌م ژانره و کارگوزارانی نێو ئه‌م هونه‌ره‌ی لێ ئاگادار بکاته‌وه.
دراما له فه‌رهه‌نگدا له یه‌ک کاتدا ده‌شێت وه‌ک ژانرێکی هونه‌ری و وه‌ک ژانرێکی وێژه‌ییش سه‌یری بکرێت. هونه‌ره کاتێک ده‌رهێنان و نواندن و وێنه و موزیک و ڕوناکی و هتد ده‌بنه به‌شێک لێی، ژانرێکی ئه‌ده‌بیشه کاتێک سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ ده‌قێکدا ده‌کرێت له ڕوانگه‌کانی وه‌ک ده‌ربڕین، بیرۆکه‌ی ده‌ق و کارکردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی کاراکته‌ره‌کان و چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی کێشه ڕۆژانه‌ییه‌کان و وه‌رزییه‌کانی کاریگه‌ری ئه‌رێنی و نه‌رێنییان هه‌ن به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی "ژیان له فه‌رهه‌نگدا" یه:

ئاسۆ عومه‌ر سواره

ئاسۆ عومه‌ر سواره، له‌گه‌ڵ ستافی یه‌کێک له دراما ته‌له‌فزیۆنیه‌کان

Your browser doesn’t support HTML5
ژیان له فه‌رهه‌نگدا: ئاسۆ عومه‌ر سواره