باێدن ده‌ڵێت هاریکاری پێویسته له عێراق
جێگری سه‌رۆک کۆمار وڵاته یه‌کگرتووه‌کان جۆ باێدن ده‌لێت به روونی یارمه‌تی ده‌ست به‌جێ پێویسته له عێراق،به‌ڵام به دوور‌و درێژی هیچ جۆره یارمه‌تیه‌کی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی دابین نه‌کردووه.
باێدن ئه‌و قسانه له رۆژی سێشه‌ممه کرد له ده‌می راوهستانێکدا له برازیلیا ، که له‌وێدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی برازیلی دیلما رۆسیف کۆ بوه‌وه. ئه‌و هه‌ر وه‌ها ووتی عێراقیه‌کان ده‌بێت پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ن بۆ کۆتایی هێنان به توندوتیژی تیره‌یی.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن به‌لای که‌م 44 زیندانی له هێڕشی میلیشیاکاندا بۆ سه‌ر زیندانێک له شاری به‌عقوبه مردن.
راپۆرته‌کانی رۆژی سێشه‌ممه له یه‌ک جیاواز بوون ئاخۆ میلیشیاکان وه یاخود هێزه‌کانی ئاسایش گێراوهکانیان کوشت.
راپۆرته‌کانی مردووخانه ده‌لێن کوژراوه‌کان برینی گولله له نزدیکه‌وه له سه‌ر و سینه‌یان بوه.
ئاژانسی په‌یام نوچه‌ی فه‌ره‌نساوی له زاری ووته بێژێکی ئاسایشی سه‌رۆک وه‌زیر نوری مالکی وه راده‌گه‌ێنێت وه‌کو ده‌ڵێت یاخی بوه‌کان زیندانیه‌کانیان کوشت له ده‌می هێڕشهکهیاندا له رۆژی دووشه‌ممه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زیباری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هێڕه‌شه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی یاخی بوه‌کاندا به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ناو برد بۆ سه‌ر حکومه‌تی عێراق. ئه‌و ووتی تیرۆریسم له عێراق نه‌ک ته‌نها مه‌ترسیه بۆ سه‌ر عێراق و دراوسیه‌کانی به‌ڵکۆ هه‌ر وه‌ها بۆ سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کان.