حکومه‌تی عێراق ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌ی ده‌ربڕی و ده‌ڵێت کۆمه‌ک و پـشـتیوانی کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانی دژه حکومه‌ت له عێراقدا ده‌کات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا حکومه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سعودی سه‌رزه‌نشتکرد و گوتی هه‌ڵوێسـتی سعودیـیه نه‌ک ته‌نها ده‌سـتێوه‌ردانه له کاروباری ناوخۆی عێراق، به‌ڵـکو جۆره هاوسۆزیـیهکیشه له‌گه‌ڵ تێرۆرسـتاندا.
پاشـان سعودیـیه‌ی به‌رپـرسیارکرد له پشـتیوانیکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه چه‌کدارانه‌ی تاوان له عێراقدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن که ده‌گه‌نه ئاسـتی کۆمه‌ڵ کوژی و وێرانکردنی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و شوێنه‌واره مێژوویی و ئیسلامیـیهکانیش. هه‌روه‌ها ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سعودیـیه‌ی تاوانبارکرد به ناونانی ئه‌و کۆمه‌ڵه تێرۆرستیـیانه به شۆڕشگێڕ.