هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی کوردی له باکوور کارده‌کات بۆ وهدورخستنهوهی خراپکاران له موسڵ پاش ئه‌وه‌ی میلیشیا ئیسلامییه‌کان کۆنتڕۆڵی شاره‌که‌یان کرد.
زێباری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی پێویسته ڕێبه‌ران یه‌کگرتووبن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی کوشنده‌ی ڕاسته‌قینه که ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌که بۆته‌وه ناودێری کرد.
به‌ڵێنیشیدا به وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی خێرا بۆ ئه‌و ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر دووهه‌م گه‌وره‌ترین شاری وڵاته‌که، که شکست هێنانێکی ناچاوهڕوانکراوبوو بۆ حکومه‌تی به زۆرینه‌ی شیعه له وڵاته‌که‌دا.
له‌لایه‌کی تره‌وه ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کۆجبه‌ری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی مه‌ترسی له زیادبوونی توندوتیژی له موسڵ 500 هه‌زار که‌سی ناچارکردووه له ماڵه‌کانیان هه‌ڵبێن، وه گوتی ئاواره‌کان یا ڕوویان کردۆته شۆینی تر له شاره‌که‌دا و یان به‌ره‌و پارێزگای هه‌ولێر له ناوچه کورد نشینه‌کان.