ڕاپـۆرتێـک له‌ باره‌ی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی توزخورماتوو

دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژێـکی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ قه‌زای توزخورماتوو ڕوویاندا و زیاتر له‌ 20 کوژراو و 70 برینداریان لێ‌که‌وته‌وه‌‌. به‌ هۆی سه‌ختی برینی برینداره‌کانیش ڕه‌نگه‌ ژماره‌ی کوژراوه‌کان زیادبێت. ژماره‌یه‌ک له‌ برینداره‌کان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌کانی شـاری که‌رکوک کراون.
به‌پـێی لێدوانی به‌رپـرسه‌ ئه‌منیـیه‌کانی شـاره‌که‌ ته‌قینه‌وه‌کان به‌هۆی دوو کرده‌وه‌ی خۆکوژی بوون که‌ یه‌کێـکیان بارهه‌ڵگرێـکی پـێبووه‌ و ئه‌وی تریان ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو.
سه‌ره‌تا بارهه‌ڵـگره‌که‌ له‌ بازگه‌ی پـۆلیسی ئیتیحادی ته‌قیوه‌ته‌وه‌ زیانی به‌ هه‌ردوو باره‌گای یه‌کێـتی نیشـتیمانی کوردسـتان و حزبی شیوعی گه‌یاندووه‌‌.
یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی یه‌حیا به‌رزنجی