سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما پـێشـنیاری کردووه وڵاته‌که‌ی 1 ملیار دۆلار ته‌رخان بکات بۆ مه‌شق و ڕاهێنان و دانانی هێزی زیاتر له ئه‌وروپا، له‌وانه هێزی زیاتری ده‌ریایی له هه‌ردوو ده‌ریای ڕه‌ش و باڵتیکدا.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌مه‌ی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پـۆڵه‌ندی برۆنیسلاڤ کۆمۆرۆڤیسکی له وارشۆی پایته‌خت پـۆڵه‌ندا ڕاگه‌یاند. گوتیشی ئه‌م هه‌نگاوه مه‌به‌ست لێی بههێزکرردنی توانا ئاسایشیـیه‌کانی ناتۆی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکایه.
سه‌رۆک ئۆباما له درێژه‌ی لێـدوانه‌که‌یدا گوتی به‌پـێی ئه‌م پـێشـنیاره و به پـشـتیوانی کۆنگرس، ئه‌مه‌ریکا ئامێری له‌شکری زیاتری له ئه‌وروپا ده‌بێت. هه‌روه‌ها مه‌شق و ڕاهێنانی زیاتر ده‌کات به ئامانجی ئاماده‌یی زیاتری هێزه‌کانیان. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش ژماره‌ی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له‌وێ زیاتر ده‌کرێن و به‌رده‌وام یه‌که‌کانی له‌شـکر و هێزی ئاسـمانی له نێو وڵاتانی هاوپه‌یمان له ناوه‌ند و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ئاڵ‌وگۆڕیان پـێبکرێن. هه‌روه‌ها کاری هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆسـتی وه‌ک ئۆکرانیا و مۆلدۆڤیا و جۆرجیا له‌و ده‌مه‌ی کار بۆ به‌هێزکردنی توانا به‌رگریـیه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن.