سێرگێ لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رنووسێک پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات و تیایدا داوای دروستکردنی ڕێڕه‌وێکی گه‌یاندنی مرۆیی له خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌که بتوانن له توندوتیژی ناوچه‌که هه‌ڵبێن. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به په‌یامنێرانی گوت؛ که پرۆژه یاساکه داوای کۆتایی هێنان به به‌رده‌وامی کاری توندوتیژی له‌و هه‌رێمه‌دا ده‌کات و لاڤرۆڤ ڕه‌وشه‌که‌ی له‌و هه‌رێمه‌دای به هه‌تا دێت خراپتر ده‌بێت له قه‌ڵه‌مدا.
سێرگێ لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه کرد وڵاتانی خۆرئاوا بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژه به ئێمه‌یان گوتووه هه‌ر که هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له ئۆکرانیا سازکرا، ئه‌وا ڕ‌ه‌وشه‌که ئارام ده‌بێته‌وه، لاڤرۆڤ گوتیشی به‌ڵام شته‌کان ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه‌ن.
هێزه‌کانی ئۆکرانی ماوه‌یه‌که سه‌رگه‌رمی هێرشکردنن بۆ سه‌ر جوداخوازانی سه‌ر به ڕووسیا، ئه‌وانه‌ی کۆنترۆڵی چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان کرد که له سنووری ڕووسیاوه نزیک بوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه شه‌ڕو پێکدادان له شاری لوهانسک به‌رده‌وام بوو، کاتێک نزیکه‌ی 100 چه‌کداری جوداخوازانی سه‌ر به ڕووسیا په‌لاماری بنکه‌یه‌کی پاسه‌وانیکردنی سنووری ئۆکرانیایان دا و وته‌بێژێکی سنووری گوتی له هێرشه‌کدا 5 چه‌کدار و 8 که‌س برینداربوون.