پۆلیسی پاکستان ده‌ڵێت چوار که‌سیان ده‌ستگیر کردووه له په‌یوه‌ندی به دۆسێی خانمێکی دوو گیانه‌وه که به‌هۆی لێدانێکی قورسه‌وه مردووه له شاری لاهور له ڕۆژهه‌ڵاتی پاکستان.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن بۆیه له‌و ژنه دراوه چونکه ژیانی هاوسه‌ریی به خواستی خۆی هه‌ڵبژاردووه.
پۆلیس ده‌ڵێت مامێک و دوو ئامۆزای ژنه‌که له نێو گیراوه‌کاندان.
نه‌واز شه‌ریف، سه‌ره‌ک وه‌زیری پاکستان له ڕاگه‌یاندنێکدا داوای له فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی په‌نجاب کردووه تا ده‌سبه‌جێ کار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه بکات.
پۆلیس ده‌ڵێت فه‌رزانه پارڤین ی ته‌مه‌ن 25 ساڵ ڕۆژی سێشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی دادگا به خشت لێیدراوه له ده‌مێکدا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووه به دادوه‌ر بڵێت به خواستی خۆی ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا پێکهێناوه.
هاوسه‌ره‌که‌شی به په‌یامنێرانی گوتووه له پۆلیس پاڕاوه‌ته‌وه تا ڕێ له‌و هێرشه بگرن به‌ڵام پۆلیس هیچیان نه‌کردووه له ده‌مێکدا که‌س و کاری فه‌رزانه له‌وانه باوک و براکانیشی که‌وتونه‌ته لێدانی.
شه‌فیق ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی پۆلیسی لاهور ده‌ڵێت ئه‌و کاته‌ی هێرشه‌که کراوه‌ته سه‌ر فه‌رزانه هیچ پۆلیسێک له‌و شوێنه‌دا نه‌بووه.