په‌رله‌مانی هه‌رێمی کورستانی عێراق میوانداریی سه‌ره‌ک وه‌زیری کابینه‌ی حه‌وتی هه‌رێمه‌که‌ی کرد بۆ باسکردنی ژماره‌یه‌ک پرسی تایبه‌ت به هه‌رێم له‌وانه دۆسێی نه‌وت.
ده‌گوترێت به‌ر له‌و میوانداریه پرسیار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ئاماده‌کرابوون و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانیش ئه‌و پرسیارانه‌ی ئاڕاسته‌ی نێچیرڤان بارزانی کردبوون، به‌ڵام وه‌ک په‌رله‌مانتارێک ده‌ڵێت بارزانی وه‌ڵامی هیچ یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی نه‌داوته‌وه.
دکتۆر ڕێواز فایه‌ق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیر زیاتر له شانۆگه‌ریه‌ک ده‌چوو وه‌ک له کرده‌یه‌کی سیاسی که له ناو په‌رله‌مانی کوردستاندا بگوزه‌رێت و ده‌شڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کابینه‌ی حه‌وت به کابینه‌یه‌کی ده‌ست له‌کار کێشاوه ئه‌ژمار ده‌کرێت وه به گوێره‌ی یاسا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی بڕیاری هه‌رێمی په‌سه‌ند کراوه بۆ کاندیده‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیرو جێگره‌که‌شی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێواز ده‌ڵێت بۆ دوو مه‌به‌ست ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا ئاماده ده‌بێت و یه‌که‌میان بۆ پرسیار ئاڕاسته‌کردن و لێپرسینه‌وه‌یه و دوومیش بۆ ڕوونکردنه‌وه و لێپێچینه‌وه‌یه و ده‌شڵێت له میوانداریه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمدا هیچ یه‌کێک له‌و مه‌به‌ستانه نه‌هاتنه دی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕێواز فایه‌ق