خۆپـشـاندانێـکی ناڕه‌زایی له‌ به‌رامبه‌ر کوژرانی ژنێـک له‌ دهۆک سـازده‌کرێت

کوژرانی دنیای ته‌مه‌ن 15 سـاڵ به‌ ده‌سـتی هاوسه‌ره‌که‌ی له‌ کۆمه‌ڵگای که‌له‌کچی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆک، بووه‌ته‌ مایه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵـکی له‌ هه‌رێمی کوردسـتان و به‌ تایبه‌تی ڕێـکخراوه‌کانی ژنان و مافه‌کانی مرۆڤ.
به‌ مه‌به‌سـتی ڕێگه‌گرتن له‌ ڕێـکه‌وتنی خێڵه‌کی و ده‌ربازبوونی تاوانکار، ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ژنان و ئافره‌تان له‌ دهۆک خۆپـیشـاندانێـکی جه‌ماوه‌ریـیان له‌ ناوه‌ندی شـاری دهۆک به‌ره‌و دادگای شاره‌که‌ سـازکرد.
دایکی دنیا به‌شـداری له‌ خۆپـیشـاندانه‌که‌ کرد و بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لێدوانی دا.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی سه‌لام باڵایی

خۆپـشـاندانێـکی ناڕه‌زایی له‌ به‌رامبه‌ر کوژرانی ژنێـک له‌ دهۆک سـازده‌کرێت