ئه‌وه‌ی به ئه‌ندازه‌یه‌کی که‌میش ئاشنایی له‌گه‌ڵ هونه‌ری شێوه‌کاریی کوردی‌دا هه‌بێت، دڵنیام له‌وه‌ی تابلۆکانی ڕێبوار سه‌عید ده‌ناسێته‌وه.

ڕێبوار له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵکردنی ڕه‌نگه‌کان و داڕشتنی تابلۆکانی و به‌کارهێنانی میتۆده‌کانی کاره نوێ هونه‌رییه‌که‌ی هه‌وڵه بنچینه‌ییه‌که‌ی له‌وه‌دایه تایبه‌تمه‌ندێتیه‌که‌ی خۆی بپارێزێت و هه‌مان ناسنامه‌ی خۆی به گیانێکی هاوچه‌رخانه‌ی ئه‌و سه‌روه‌خته‌وه بخاته به‌ر دیدی هه‌موومان.
تابلۆ هه‌ر ته‌نها ئه‌وه نییه له سنوری چوارچێوه‌که‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه، به‌زاندنی سنوره‌کان و خۆ نومایشت کردن له هزری بینه‌رێکی نه‌ناسراودا جا له هه‌ر سوچێکی ئه‌م جیهانه به‌رینه‌دا بێت ئه‌رکێکی تری هونه‌رمه‌نده، بتوانێت به ڕه‌نگ چاو بێنێته ده‌نگ به شێوازێک ببێته مایه‌ی یه‌کتر ناسین و له ئامێزگرتنی کولتوره جیاوازه‌کان.

زۆر که‌س له بینه‌ران و پسپۆڕانی هونه‌ری شێوه‌کاری ئه‌م گه‌واهیه بۆ ڕێبوار سه‌عید ده‌ده‌ن.
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش بڵێم ڕێبوار سه‌عید خۆی له به‌رنامه‌یه‌کی پێشتردا پێی گووتم ئه‌و یه‌کتر ناسین و ئاوێزان بوونانه‌ی کولتوره‌کان هه‌ر ته‌نها به ڕێبوارێک یان به دووان ناکرێت به‌ڵکو ئه‌رکێکی گشتییه و به‌شداری هه‌مووانی ده‌وێت.
هونه‌رمه‌ند ڕێبوار سه‌عید به گه‌لێک هه‌وراز و نشێوی ژیاندا ڕه‌ت بووه، به‌ڵام ئه‌زموونه سه‌خته‌کانی ژیانی بوونه‌ته هه‌وێن و مه‌تریاڵی هیوا و خۆشنودیهکی جوان له تابلۆکانیدا، وه‌ک ئه‌وه‌ی پێمان بڵێ ئه‌ها ئه‌وه‌تا مێژووی پڕ کاره‌سات و دوکه‌ڵی دوێنێم ، ئه‌وه‌تا ئێستاش هه‌م، له تابلۆکانیدا گمه‌ی کۆتر و باڵای سنه‌وبه‌ر و هێمنی ده‌ریا به قوربانیانی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌به‌خشێت و بۆ هه‌تا هه‌تایه به زیندوویی و نه‌مری ده‌یانهێڵێته‌وه.

به‌کارهێنانی ڕه‌نگ لای ئه‌م هونه‌رمه‌نده داهێنه‌ره ده‌چیته خانه‌ی بزواندن و جوڵه‌کردن به ڕه‌نگ و ته‌واوی ئه‌و به‌کار هێنانانهش ده‌چنه خانه‌ی نوێخوازیهکی هاوچه‌رخانه‌وه، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه به نیگارێکی نوێ ئاشنامان ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
ژیان له فه‌رهه‌نگدا: دکتۆر ڕێبوار سه‌عید