له پاش 10 ساڵ گفتوگۆ، چین و ڕوسیا ڕێککه‌وتنی 400 میلیارد دۆلاری گازی سروشتیان مۆر کردووه.
ئه‌و ڕێککه‌وتنه 30 ساڵانه‌یه، چوارشه‌ممه واژووکرا، داوا ده‌کات ڕوسیا گازی له سایبێریا-وه به لولهگاز بۆچین به‌ڕێ بکات. له پاش ته‌واوکردنی لوله‌که، تا ساڵی2018 ده‌ست به ناردنی گازه‌که ده‌کرێت.
سه‌رۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتن و سه‌رۆکی چین شی جین پینگ چاودێری واژووکردنی ڕێککهوتنهکایان کرد که وادیاره ده‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌موده‌ستی سیاسی هه‌ردوولا دایه.
ڕوسیا ویستویه‌تی گازی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا بفرۆشێت، که له‌وێ هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریکا سزایان سهپاندونهته سه‌ر که‌سایه‌تی و ڕێبه‌رانی کۆمپانیاکانی نزیک له ڕێبه‌ری ڕوسیا له تۆڵه‌ی لکاندنه‌وه‌ی نیمچه دوڕگه‌ی 'کرێم' ی ئوکرانیا به خۆیه‌وه. ڕۆژئاوا هه‌ڕه‌شه‌ی سزای زیاتری کردووه ئه‌گه‌ر بێت‌و ڕوسیا پرۆسه‌ی ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی ئوکرانیا که یه‌کشه‌ممه به‌ڕیوه ده‌چێت تێک بدات.
له هه‌مانده‌م، چین، دووهه‌م گه‌وره‌ترین ئابوری جیهان، هه‌وڵی داوه خۆ دوور بخاته‌وه له به‌کارهێنانی زۆری خه‌ڵوزی ژینگه- پیسکه‌ر و له‌بڕی زیاتر گازی سروشتی به‌کار بێنێت وه‌ک سوته‌مه‌نی بۆ ئابوری په‌ره‌سه‌ندووی.
کۆمپانیای زه‌به‌لاحی حکومه‌تی ڕوسیا،گهزپرۆم، ده‌ڵێت تا ئێستا ئه‌وه گه‌وره‌ترین ڕێککه‌وتن بووه واژووی بکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ، له ڕێگای سه‌فه‌ری بۆ مه‌کزیک، گوتی په‌یوه‌ندی نیه نێوان مۆرکردنی ڕێککه‌وتنی گاز و سزای ڕۆژئاوا به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ڕوسیا له ئوکرانیا. ئه‌و باسی ئه‌و ماوه(درێژه‌ی) کرد تا لایه‌نه‌کان توانیان بگه‌نه ڕێککه‌وتنه‌که.