ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی مانگی ڕابردووی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له لایه‌ن کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا و هاوبهندیـیهکهی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیر زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌سـتهێناوه.
هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاسای مالیکی 92 کۆرسی له کۆی 328 کورسیـیه‌که‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌سـتهێناوه. ته‌نها له پارێزگای به‌غدای پایته‌خت 30 کورسی. له 9 پارێزگاش له پـێشی لیسته‌کانی دیکه‌وه‌یه، له به‌سره، مه‌یسان، واست، بابل، زی قار، نه‌جه‌ف، که‌ربلا، موسه‌نا و قادسیـیه. له پارێزگای دیاله‌ش به پله‌ی دووه‌م هاتووه و له‌وێ 3 کورسی به‌ده‌سـتهێناوه.
مالیکی پـێشـتر له چه‌ندان بۆنه‌دا دڵنیابوونی خۆی له سه‌رکه‌وتنی لیسته‌که‌ی ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام ده‌یگوت چاو‌ڕێی زانینی قه‌باره‌ی سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی ده‌کات.
له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقیش پارتی دیموکراتی کوردسـتان 25 کورسی و یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان 21 کورسی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 9 کورسی و یه‌کگرتووی ئیسلامی 4 کورسی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردسـتان 3 کورسی.
په‌یامنێرانی ده‌نگی له به‌غدا و هه‌ولێر و سلێمانی ڕاپـۆرتیان له باره‌ی ئه‌نجامه‌کان ناردووه.
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی عومه‌ر فه‌رهادی
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی گۆران تۆفیق
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی یه‌حیا به‌رزنجی