وتووێژکه‌رانی ئێرانی و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان گه‌ڕێکی تری وت‌ووێژیان ده‌ستپێکردۆته‌وه وه‌ک هه‌وڵێک بۆ داڕشتنی ڕێکه‌وتنێکی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
ئه‌مڕۆش چوارشه‌مه هه‌ردوولا له ڤیه‌ننا کۆبوونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به پێشنیازه‌کانیان له‌سه‌ر ده‌قی ڕێکه‌وتنه‌که. دوا واده بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن ڕۆژی 20 ی مانگی حه‌وته.
ئه‌م ڕێکه‌وتنه درێژخایه‌نه‌ش له سه‌ر بنچینه‌ی ڕێکه‌وتنه کاتیه‌که‌ی مانگی 11 ی ڕابردوو ده‌بێت که له نێوان نوێنه‌رانی ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهاندا مۆرکرا.
به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه کاتییه کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست له جموجۆڵه هه‌ستیاره‌کانی دۆسێێ ناو‌کی هه‌ڵده‌گرێت و له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێک له‌و سزایانه‌ی ڕۆژئاوا سه‌پاندویه‌تیه سه‌ر تاران هێور ده‌کرێنه‌وه.
له ڕێکه‌وتنی کۆتاییدا ئێران داوای هه‌ڵگرتنی ته‌واوی سزاکان ده‌کات له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی، به‌ڵام وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و چین، فه‌ڕه‌نسا و ڕوسیا و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیاش متمانه‌یان له ئێران ده‌وێت که کار له‌سه‌ر دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی ناکات.
کۆماری ئیسلامی ئێران پێداده‌گرێت له‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی به‌رنامه‌یه‌کی ئاشتیانه‌یه و هیچی تر.