سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران به ڕوون و ئاشـکرایی دیاره که جێی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه، بۆیه ناکرێت ڕێگه به‌و وڵاته بدرێت تواناکانی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌ده‌سـتبهێنێت.
نه‌ته‌نیاهو که به سه‌ردانێـک له ژاپـۆنه بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیر شینزۆ ئابی و کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته، ڕۆژی دووشه‌ممه له لێـدوانه‌که‌یدا له تۆکیۆ گوتیشی ئه‌و مهترسـیـیهی له ئێران هه‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی کۆریای باکوره که له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی ناو‌کی کرد.
پاشـان ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئیسرائیل و ژاپـۆن ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتانێـک ده‌بنه‌وه که هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان به چه‌کی ناو‌کی پـڕچه‌ک بکه‌ن.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل له میانه‌ی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئابی گوتی" به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی کۆریای باکورتان به "ڕوون و ئاشـکرا و هه‌ڕه‌شه" ناودێرکردووه و منیش به ته‌واوی له‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌دا له‌گه‌ڵتانم."
نه‌ته‌نیاهو له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی " ناتوانین ڕێگه به ئایه‌توڵڵاکان بده‌ین سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنن، ناتوانین ڕێگه بده‌ین گه‌وره‌ترین وڵاتی تێرۆرسـتی له جیهاندا تواناکانی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌ده‌سـتبهێنێت.
بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه له ڤیه‌نـنا ئێران و زلهێزه‌کانی جیهان کۆبـبنه‌وه به مه‌به‌سـتی نه‌هێشـتنی ناکۆکیـیه‌کانی نێوانیان له‌سه‌ر چۆنێتی کۆتایی هێنان به کێشه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران‌دا.